سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چوارکەس لە گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێکدا رزگاریان دەبێت

فۆتۆ: 
2020-05-19

8672 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە ئاژانسی راپدلیدا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی لەناودایە گڕدەگرێت، بەڵام سەرنشینەکان رزگاریان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، گرتە ڤیدیۆی رووداوی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک بڵاوکراوەتەوە، کە شەوی رابردوو لە سەینت پێترسبۆرگی روسیا روویداوە، لە ڤیدیۆکەدا ئەو ساتە دەردەکەوێت کە لە کاتی گڕگرتنەکەدا سەرنشینەکان لە ئۆتۆمبێلەکە دێنە دەرەوە، لە کاتێکدا سەرجەم دەرگاکانی داخراون، بەڵام سەرنشینەکان پەنا دەبەنە بەر سندوقی ئۆتۆمبێلەکە بۆ هاتنەدەرەوەیان و رزگاریان دەبێت.