سەردێڕ:

ترەمپ: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وەک بوکەڵە بە دەست چینەوەیە

فۆتۆ: 
2020-05-19

1808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر رەخنەی توند لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەگرێت و بە بوکەڵەی چین ناویدەبات، دەشڵێت، "بیر لەوە دەکەینەوە ئەو پارەیەی ساڵانە دەیبەخشینە رێکخراوەکە کەمی بکەینەوە".

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر هەر لە سەرەتاوە گەشتەکانی بۆ چین رانەگرتایە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتیانی ئەمریکی بە هۆی کۆرۆناوە دەمردن، بەڵام تەندروستیی جیهانی دژی ئەو هەنگاوەی واشنتۆن بووە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، رێکخراوی تەندروستیی  بوکەڵەیە بە دەست چینەوە و بە یەک ئاڕاستە لەگەڵ ئەو وڵاتە کاردەکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەبەخشنە تەندروستیی جیهانی، بەڵام رێکخراوەکە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا ناکات، بۆیە بیریان لەوەکردۆتەوە کە هاوشێوە چین تەنها بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو رێکخراوەیە تەرخان بکەن.