سەردێڕ:

عێراق.. ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-18

1687 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەوەش، زۆرترین ژمارەی توشبوونی رۆژانەی ڤایرۆسەکەیە لە وڵاتەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەو ١٥٠ حاڵەتە نوێیە، ١٢٠ حاڵەتیان بە تەنیا لە بەغدای پایتەخت بووە و نۆ کەسیشیان، توشبووەکانی دوێنێی سلێمانین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار کەس لە بەغدا بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە و ٩٢ کەسی دیکەش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٥٥٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣١٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.