سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چرکەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی کەنەدی

فۆتۆ: 
2020-05-18

19316 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، یەکێک لە فڕۆکەکانی تیمی "سنۆو بیردز" لە هێزی ئاسمانی کەنەدی، پاش ماوەیەکی کەم لە فڕین، کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکەی لەکاتی رووداوەکەدا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و رزگاریبووە.

هاوکات، ئەیدریان دیكس، وەزیری تەندروستی کەنەدا لە تویتەر رایگەیاند، کەسێک کە لە نزیکی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بووە، بەهۆی برینداربوونییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

لەبەرئەوەی ئەگەری رزگاربوونی سەرنشینانی کەمە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بە هەموو جۆرەکانییەوە یەکێکە لەو رووداوانەی کە میدیاکانی جیهان گرنگییەکی تایبەتی پێدەدەن.