سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هەڵکوترایە سەر کەناڵی ئێم بی سی عێراق و کەلوپەلەکانی تێکشکێنران

فۆتۆ: 
2020-05-18

9222 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، دژی بەرنامەیەکی کەناڵەکە، بەشێک لە لایەنگرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگرى پێشووی سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای کەناڵی ئێم بی سی عێراق و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان شکاند و بەهۆیەوە پەخشی کەناڵەکە راگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە بەردەم بارەگای کەناڵی ئێم بی سی گردبوونەوە و دواتر چوونە ناو بینای کەناڵەکە و بەشێکی کەلوپەلەکانیان تێکشکاند.

هاوکات، لە گردبوونەوەکەدا ئەو کەسانە چەندین هوتافیان دژی خێزانی دەسەڵاتداری سعودیە کێشا کە خاوەنی کەناڵەکەن، بەو پێیەی لە یەکێک لە بەرنامەکانی هەفتەی رابردووی ئێم بی سی دا کۆمەڵێک زانیاری خراونەتەڕوو کە گوایە ئەبو مەهدی موهەندیس دەستی هەبووە لە تەقینەوەکەی ساڵی ١٩٨١ لە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

بەرەبەیانى ٣ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠، بەهۆى بۆردومانکردنى دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک فرۆکەخانەى بەغدا، قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی  و ١٠ فەرماندەى باڵاى سەربازى ئێران و حەشدى شەعبى کوژراون.‏