سەردێڕ:

ئێران.. کاتی دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-05-18

2852 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند، حکومەتی عێراق پەیمانیداوە بەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرگاکانی باکوری عێراق بە ڕووی چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێراندا بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، حامد حوسەینی، ئەندامی ئەنجومەنی بوڕێوەبردنی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق رایگەیاند، "بەرپرسانی عێراق پەیمانییان بە ئێرانییەکان داوە بە کردنەوەی دەرگاکانی باکور بۆ بازرگانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دوای جەژنی رەمەزانەوە حکومەتی عێراق چوار دەروازەی سنوری بەڕووی بازرگاناندا دەکاتەوە".

ئەم بڕیارەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی ڕابردوودا، حکومەتی عێراق هەموو چالاکییە بازرگانییەکانی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناوچەکەدا ڕاگرتبوو.