سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی بریندارێکی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە بەغدا حەماڵی دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-18

13440 جار خوێندراوەتەوە

بريندارێکی کیمیابارانی هەڵەبجە، ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە بەغدا دەژی و لە رێگەی حەماڵیەوە بژێوی پەیدا دەکات.

ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، پێشتر فەرمانبەربووە لە شارەوانی ھەڵەبجە بەڵام دوای جیھێشتنی شارەکە وەزیفەکەی لەدەستداوە و ئێستاش خانەنشیین نەکراوە و ھیچ قەرەبویەکی نەکراوەتەوە و دەشڵێت، خوازیارە گەر شوینێکی ھەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت، بگەڕێتەوە بۆ شارەکەی.