سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-05-18

137786 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، بازرگانی و ئەنجومەنی دادوەریی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی سێشەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠، موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، بازرگانی و ئەنجومەنی دادوەریی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت.

ئەو موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و لە چەند رۆژی رابردووشدا، وەزارەتی دارایی موچەی چەند وەزارەتێکی دابەشکرد و راشیگەیاند، بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستدایە، موچە دابەشدەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی و بەهۆی رادەستنەکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بە بەغدا، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راگرت (بلۆک) کرد، رێگە بە هەرێم نادرێت ئەو پارەیە بۆ دابەشکردنی موچە بەکاربهێنێت و بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.

بەهۆی رادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بە بەغدا کە لە کۆتایی ساڵی رابڕدوودا لەسەری رێککەوتبوون، حکومەتی عێراق ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووە، لە چەند ڕۆژی رابڕدووشدا دوو شاندی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەردانی بەغدای کرد و بە بێ هیچ رێککەوتنێک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد مستەفا، هەولێر