سەردێڕ:

پۆلیسی ئیسرائیل هۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی چینی ئاشکراکرد

ماڵی دو وێ باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل
فۆتۆ: 
2020-05-18

13556 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی چین رایگەیاند، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە، بەڵام سەرەڕای ئەم هەواڵەش هێشتا تیمی لێکۆڵینەوەی چین لە بەدواداچوون بۆ راستی بابەتەکە بەردەوامن.

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی "هارتس"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، شارەزایانی بواری پزیشکی بۆیاندەرکەوتووە کە "دو وێ" باڵیۆزی وڵاتی چین لە ئیسرائیل لە کاتی خەودا دوچاری جەڵتەی دڵ بووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

هاوکات، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تیمێکی لێکۆڵینەوە، لە پەکینی پایتەختی وڵاتی چینەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بەرەو شاری تلئەبیبی ئیسرائیل بەڕێبکەون.

دوێنێ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دۆزینەوەی تەرمی دو وێ باڵیۆزی چینیان لە شوقەکەی خۆی لە قەراغ شاری تلئەبیبی ئیسرائیل راگەیاند.

دو وێی، پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە ئۆکرانیا و لە شوباتی ئەمساڵیشەوە وەکو باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دیاریکرابوو.