سەردێڕ:

هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی داعش دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2020-05-17

2102 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ راوەدونان و دەستگیرکردنی پاشماوەی داعش لە سنوری پارێزگای ئەنبار دەستپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ژێر ناوی (شێرەکانی بیابان) هێزە ئەمنییەکان لە بیابانەکانی ئەنبار گەڕان و پشکنینیان بە دوای شوێن، مۆڵگە و چەکدارانی پاشماوەی داعش دەستپێکردووە ".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تێیدا بەشدارن و لە هەندێک ناوچەش هێزە ئاسمانیەکانی عێراق بۆردومانی چەکدارانی داعشیان کردووە.

ماوەی چەند مانگێکە، چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق زیادی کردووە و چەندان کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کوشتووە.