سەردێڕ:

بەریتانیا: لە کەنداوی عەدەن هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکمان

فۆتۆ: 
2020-05-17

3031 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکیان لە کەنداوی عەدەن روبەروی هێرشبووەتەوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئەمڕۆ یەکشەممە کەشتییەکمان لە کەنداوی عەدەن لە نزیک بەندەری موکەلا لە یەمەن روبەڕوی هێرشبووەتەوە."

ئەوەش هاتووە، "کەشتییەکەمان ئاگادارکردووەتەوە کە زۆر بە وریاییەوە لە جوڵەکردن لەو ناوچانەدا بەردەوامبن."

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کاتژمێر ١٢:٣٠ بەکاتی بەریتانیا هێرشەکە ئەنجامدراوە." هاوکات، تا ئێستا ناوەندەکە لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە رونکردنەوەی نەداوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ناوەندی دریاد گڵۆباڵ ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمە نۆیەمین هێرشە کە لەمساڵدا لە کەنداوی عەدەن ئەنجامدراوە.