سەردێڕ:

به‌غدا.. باڵیۆزخانەی ئه‌وروپا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازانی هه‌ڵكرد

فۆتۆ: 
2020-05-17

32411 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا، وەکو پشتگیرییەک بۆ مافەکانیان، بە فەرمی ئاڵای هاوڕەگەزخوازانی هەڵکرد.

باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ باڵوێزی کەنەدا و بەریتانیا، ئەمڕۆ ١٧ی ئایار کە ڕۆژی داکۆکیکردنە لە مافی هاوڕەگەزخوازان و رەگەزگۆڕاوەکان و دوو رەگەزەکان، ئاڵای پەلکەزێڕینەیان بەرزکردووەتەوە، ئەوەش وەکو پشتگیرییەک لە مافەکانیان.

سەرجەم نوێنەرایەتیی یەکێتی ئەوروپا لە وڵاتاندا، ئەمڕۆ وەک پشتگیرییەک لە مافەکانی هاوڕەگەزخوازان، ئەو ئاڵایەیان بەرزکردەوە، کە پێشی دەوترێت ئاڵای پەلکەزێڕێنە.

لە رۆژی ١٧ی ئایاری ساڵی ١٩٩٠ رێکخراوی تەندروستی جیهانی حاڵەتی هاوڕەگەزی سێکسی لە لیستی نەخۆشییە دەروونیەکان دەرکرد. لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە ئەو رۆژە وەکو رۆژی هاورەگەزخواز و رەگەزگۆڕاوەکان دیاریکرا.