سەردێڕ:

سوید.. هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-17

32280 جار خوێندراوەتەوە

کوردێکی دیکەی دانیشتووی وڵاتی سوید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، کە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵانە و باوکی دوو منداڵە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو پیاوە کوردە ناوی مۆفه‌ق سێلڤانه‌ییە، تەمەنی ٥٠ ساڵە و دوێنێ شەممە بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە.

مۆفەق دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە و لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی لەو شارە ژیانیان بەسەربردووە.

مۆفه‌ق سێلڤانه‌یی، لە سەرەتای ساڵی نەوەدەکانەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە.

بەپێی زانیارییە نافەڕمییەکانیش، زیاتر لە ١٠ کوردی دانیشتووی سوید بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.