سەردێڕ:

بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەست بەسەر موڵک و ماڵی کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵحدا گیرا

فۆتۆ: 
2020-05-17

67128 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستی بەسەر سامانی چەند کەسێکدا گرت کە یەکێکیان سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی زانکۆی ئەمریکییە لە عێراق، کە کەمپی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و بە کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دادەنرێت.

لەسەر داواکاریی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی سیپیکردنەوەی پارە و پشتگیریکردنی تیرۆرستان، لیژنەی دەستبەسەراگرتنی پارەی تیرۆرستان بە بڕیاری ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٢٠ بڕیاریدا بە دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی، چەند کەسێک، کە یەکێکیکان عەزام جواد مەهدی عەلوەش سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکییە لە عێراق و ڕێکخراوێکیشی هەیە بەناوی ڕێکخراوی سروشتی عێراق.

ناوبراو بە کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دادەنرێت و ساڵانێکە لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوەوە کە گوایە کار لەسەر سروشت دەکات، بەتایبەت سروشتی زۆنگاوەکانی باشوری عێراق، پارەیەکی زۆری لە بانکە جیهانییەکاندا ئاڵوگۆڕکردووە.

لە نوسراوەکەدا تەنها ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی ئەو کەسانەدا کراوە کە پارەیان سپیکردووەتەوە و باس لە بڕی سپیکردنەوەی پارەکە و بڕی موڵک و ماڵە دەست بەسەردا گیراوەکانیان نەکراوە.