سەردێڕ:

ئیسرائیل.. تەرمی باڵیۆزی چین لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-17

3510 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی باڵیۆزی چین لە ماڵەکەی خۆیدا لە تەلئەبیبی پایتەختی وڵاتەکەیدا دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی ئاشکرانەکراوە.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل باسی لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دو وێی, باڵیۆزی چین لە وڵاتەکەیدا نەکردووە و رایگەیاندووە، لیکۆڵینەوەکانیان بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی دەستیپێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٢ تیڤی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، هۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزە ٥٧ ساڵانەکەی چین سروشتی بووە و لە کاتی خەودا بووە.

دو وێی، پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە ئۆکرانیا و لە شوباتی ئەمساڵیشەوە وەکو باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دیاریکرابوو.