سەردێڕ:

تورکیا.. لە کۆتایی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

فۆتۆ: 
2020-05-17

19045 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین گەشتە نێوخۆییەکانمان لە کۆتایی مانگی پێنج و گەشتە نێودەوڵەتییەکانیشمان لە ناوەڕاستی مانگی شەش دەستپێبکەنەوە."

محەمەد نوری ئەرسۆی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، "لە ٢٨ی مانگی پێنج گەشتە نێوخۆییەکانی دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی ئەوەش دەکەین لە ناوەڕاستی مانگی شەش گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکدا دەستپێدەکاتەوە. "

باسی لەوەشکرد، "یەکەمین گەشتی نێودەوڵەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا ئەنجامدەدەن و چین و کۆریای باشور یەکێکن لەو وڵاتانەی گەشتیان بۆ دەکرێت".

دەشڵێت، "تورکیا بۆ رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سیستمێکی سەرپەرشتیکردنی تایبەتی بۆ هۆتێلەکان ئامادەکردووە بە مەبەستی پاراستنی گەشتیاران کە پێشتر بۆ یەکەمجار ئەو سیستمە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پەیڕەو کرابوو".

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تورکیا سنوری لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوسێیدا داخستووە و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش راگیراون و تەنها رێگە بە هاوردەکردنی خواردن و دەرمان دەدرێت.