سەردێڕ:

سەرکردەیەکی بەعس لە زیندانی ناسریە کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-05-17

14097 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، میزبان خزر هادی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی حزبی بەعس، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، دوێنێ، میزبان خزر هادی کە تۆمەتباربوو بە کوشتن و ئاوارەکردنی کوردانی فەیلی، لە زیندانی (الحوت) لە ناسرییە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

میزبان خزر هادی  لە مانگی ئایاری ٢٠٠٣ لە بەغدا دەستگیرکرا، هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن خۆی رادەستکردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر دۆسیەی وشککردنی هۆڕەکانی باشوری عێراق و کوشتن و ئاوارەکردنی کوردانی فەیلی لە دادگا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

میزبان خزر هادی کێیە؟

- ساڵی ١٩٣٨ لە مەندەلی لەدایکبووە.

- پلەی (فەریق) بووە لە سوپای عێراقی سەردەمی سەددام حسێندا.

- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بووە لەماوەی ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠١.

- یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکانی سەددام، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا راوێژکاری سەددام بووە بۆ کاروباری شیعە.

- لە ساڵی ١٩٨٢دا پۆستی وەزیری بێ وەزارەتی پێدراوە.

- ماوەیەک دواتر بووە بە پارێزگاری نەجەف.

- بەهۆی ئەو رۆڵەی کە لە جەنگی دووەمی کەنداو و سەرکوتکردنی راپەڕینی شەعبانی شیعەکاندا هەیبووە، سەددام مەدالیای رێزلێنانی پێ بەخشیوە.

- هەر بەهۆی نزیکایەتییەکەیەوە لە سەددام، لە ساڵی ٢٠٠٣ و بەر لە رووخانی رژێم کراوە بە فەرماندەی ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاستی سوپای عێراق.

- دوای رووخانی رژێم، داواکراوی ژمارە ٢٣ی سەرکردەکانی بەعس بووە لەلایەن هاوپەیمانانەوە.

انباء عن وفاة مزبان خضر هادي في السجن بالناصرية