سەردێڕ:

نیوزلەندا.. خاوەنی قاوەخانەیەک رێگە بە سەرۆک وەزیران نادات بچێتە ژوورەوە

فۆتۆ: 
2020-05-16

14351 جار خوێندراوەتەوە

شتێکی سەیرە کاتێک سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک ببینیت لە قاوەخانەیەکی گشتیدا دانیشتووە، بەڵام لەوەش سەیرتر ئەوەیە ڕێگری لێبکرێت بچێتە ژوورەوە وەکو ئەوەی بەسەر جاکیندا ئەردیرن، سەروک وەزیرانی نیوزلەندادا ڕوویدا.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە کاتی سەردانیکردنی جاکیندا ئەردیرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا بۆ یەکێک لە قاوەخانە بەناوبانگەکانی پایتەختی وڵاتەکەی رێگری لێدەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ شوێنێک نەبووە لێی دابنیشێت.

کلارک گایفۆرد هاوڕێی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیران پێشتر شوێنی نەگرتبوو، لەبەرئەوە رێگەی پێنەدرا دابنیشێت، هیچ سوچی خاوەن قاوەخانەکە نییە.

باسی ئەوەشی کردووە، کە دواتر شوێن چۆڵ بوو، بانگکراوتەوە ژوورەوە و مهیرەبانیشبوون لەگەڵیان.