سەردێڕ:

عێراق.. ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-16

1302 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چوار گیانلەدەستدان و ٣٥ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٥٨ لە بەغدا، ١ لە بەسڕە، یەک لە میسان، پێنج لە زیقار، یەک کەرکوک، یەک لە نەینەوا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چوار کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".

باس لەوەشکراوە، "٣٥ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ١٦ لە بەغدا، ١٣ لە بەسڕە، سێ لە بابل، دوو لە کەرکوک، یەک لە واست".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٢٦٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٢١ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ١٢٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.