سەردێڕ:

چۆن خۆت لە قەبزی رزگار دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-05-16

12440 جار خوێندراوەتەوە

قه‌بزی یەکێکە لە کێشه‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه کە کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن،‌ به‌ڵام ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ڕۆژووانان دوچاری ئه‌م کێشه‌یه‌ ده‌بنه‌وه.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک و ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، قه‌بزی نه‌خۆشی نیه‌، به‌ڵکو بریتییه‌ له‌ حاڵه‌تێکی کاتی یان هه‌میشه‌یی و هۆکاری زۆره‌ و یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی گه‌لێک نه‌خۆشیی و پێویسته‌ هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت و به‌ ڕێگه‌ی دروست چاره‌سه‌ر بکرێت.

شێوازی چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن لێی :

۱خواردنی ژه‌می به‌ربانگ به‌ هێواشی و جوینی به‌ باشی و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ خۆراک به‌ په‌له‌ و به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌.

۲خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌، ئاوه‌که‌ فێنک بێت یان ئاساییه‌ باشتره‌ له‌ ئاوی زۆر سارد.

۳خواردنی بڕێکی زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڕیشاڵه‌کان وه‌ک سه‌وزه‌ و میوه‌ و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاردی بۆر، برنجی بۆر یان قاوه‌یی.

٤ڤیتامین(B)   : خواردنى بڕێکی زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( B ) وه‌ک سپێناخ، که‌له‌رم، ماست، چواله‌ی سه‌وز، ڕێواس، مزره‌ سێو، ترێ، هه‌نجیر، بادام، فستق، دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان، نۆک، ماسی، مریشک.

٥دووربکه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له‌ دوو کوپ له‌ چا و قاوه‌ به‌ تایبه‌ت کاتی پارشێو و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه‌ وه‌ک خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان.

٦زیاد کردنی جووڵه‌ و وه‌رزشکردن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و پاڵکه‌وتنی زۆر به‌ دیار تیڤی و موبایڵ و ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره‌.

۷خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده‌ سێ بۆ چوار جار له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیانخۆیت.

۸ڕێکخستنی کاته‌کانی نووستن؛ دووربکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی؛ به‌ ڕۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو.

۹پێویسته‌ ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت؛ دوابخرێت؛ خواردنی زه‌ڵاته‌ و مێویه‌ک له‌ کاتی پارشێو زۆر به‌ سووده‌.

ژ.ن