سەردێڕ:

ئێران پرۆژەی دامەزراندنی ئینتەرنێتی نیشتیمانی دەخاتەکار

فۆتۆ: 
2020-05-16

2779 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو وڵاتە لە پلانیدایە بڕی چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی دامەزراندنی ئینتەرنێتی نیشتیمانی ناوخۆیی فیلتەرکراو تەرخانبکات.

ماڵپەڕی رادیۆ فەردای ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا، ئێران سەرقاڵی بەرهەمهێنانی تۆڕێکی ئینتەرنێتی ناوخۆییە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەنێوان هاوڵاتیانی وڵاتەکە و وڵاتانی دەرەوەدا.

ئەوەش هاتووە، لەڕێگەی ئەم ئینتەرنێتە ناوخۆییەوە رێگری لە بەکارهێنەران دەکرێت بچنە ناو تۆڕەکانی ڤی پی ئێن بۆ ئاگاداربوون لە سایتە بلۆککراوەکان.

ئەم باسە لەناوخۆی ئێراندا نوێ نییە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥دا و لەلایەن ئیدارەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی ئەوکاتەی وڵاتەکەوە پێشنیازکراوە.