سەردێڕ:

بەڕازیل.. لە ماوەی مانگێکدا دوو وەزیری تەندروستی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-16

1928 جار خوێندراوەتەوە

دووەم وەزیری تەندروستی بەڕازیل، کە کەمتر لە یەک مانگە وەزیری ئەو وەزارەتەیە، بەهۆی ئەو قەیرانانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی وڵاتەکەی کردووە، دەستی لەکارکێشایەوە.

نێڵسن تایشی، وەزیری تەندروستی بەرازیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە بڕیارەکەی جێر بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی وڵاتەکەی گرت کە بەبێ ئەوەی ڕاوێژی پێبکرێت، بڕیاریداوە هۆڵەکانی وەرزش و جوانکاری بکرێنەوە، هەر بۆیە دەستی لەکارکێشایەوە.

راشیگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکەی کەمتەرخەمییە بەرامبەر مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نابێت وەکو پەتایەکی ئاسایی باسیبکات.

مانگی رابردوو، لویز هێنریکی ماندێتای وەزیری پێشووی تەندروستی بەڕازیل، بەهۆکاری داواکردنی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی تا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، لەلایەن بۆڵسۆنارۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.