سەردێڕ:

کەمبۆدیا چاکبوونەوەی سەرجەم توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-05-16

8821 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی کەمبۆدیا رایگەیاند، کۆتا توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و بەوەش، لە ئێستادا وڵاتەکە هیچ توشبوویەکی پەتاکەی تێدا نەماوە.

وەزارەتی تەندروستی کەمبۆدیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوایین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، بەڵام ئەمە نابێتە هۆکار بۆ لابردنی کەرەنتین و ئاسانکردنەوەی ژیان، بەڵکو لە خۆپارێزی و ڕێکارە تەندروستییەکان بەردەوامدەبن.

لە ئێستادا، بە چاکبوونەوەی سەرجەم توشبووانی کۆرۆنا لە کەمبۆدیا، هیچ کەیسێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا نەماوە.

هاوکات، وەزیری تەندروستی کەمبۆدیا ڕایگەیاندووە، "ئەگەری هاتنەناوەوەی کەیسی نوێ لە وڵاتانی دەرەوە بۆناو کەمبۆدیا هەیە، هەر بۆیە پێویستە لەسەر هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و نەچنە ناو گروپە قەرەباڵغەکانەوە."

کەمبۆدیا تەنیا ١٢٢ کەیسی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تێدا تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتیکی گیانلەدەستدانی تێدا نەبووە.