سەردێڕ:

تورکیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-15

14331 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی تورکیا لە  بەغدا ڕایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە،  ١٧ی ئەم مانگەوە پرۆسەی پێدان و وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتیانی عیراق بۆ پێدانی ڤیزا دەستپێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە هاوڵاتیانی عیراق دەتوانن داوا پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا، لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی ژیانکردن و کردنەوەی سنورەکانمان و دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە دوای دەستپێکردنەوەی پێدانی ڤیزاوە تەنها ٥٠ دۆلار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر وەک رابردوو هاوڵاتیانی عێراقی لە رێگەی کۆمپانیای (گەیت وەیەوە) دەتوانن دەتوانن دواکاریی بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش بکەن".

ئەوەش هاتووە، "لە ئێستادا بەهۆی داخستنی سنور لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەم ڤیزانە بەرکارنابن تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی سنور لە نێوان عێراق و تورکیادا نەکرێتەوە".

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، عێراق سنوری لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوسێیدا داخستووە و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش راگیراون و تەنها رێگە بە هاوردەکردنی خواردن و دەرمان دەدرێت.

Image may contain: text

Image may contain: text