سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-05-15

20535 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ ٣٢ دۆلار و ٦١ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بۆ ٢٩ دۆلار و ٦١ سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە رێژەی ٥٪ بەرزبووەوە و  لە ٣١ دۆلارەوە گەیشتە ٣٢ دۆلار و ٦١ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە رێژەی ٧٪ بەرزبووە و  لە ٢٧ دۆلار و ٨٩ سەنتەوە گەیشتە ٢٩ دۆلار و ٦١ سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.