سەردێڕ:

ئەفسەرێکی باڵای هێزی ئاسمانی بەعس لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-05-15

13405 جار خوێندراوەتەوە

ئەفسەرێکى پلە باڵا لە هێزى ئاسمانى رژێمى بەعس و بەشدارێکى جەنگى ئێران عێراق و جەنگى کوێت لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر کۆچى دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئەفسەرى فڕۆکەوانى فەریق روکن قەیس رەبیع عەبدولرەحمان عوبێدى رۆژى ٧ی ئەم مانگە بە جەڵتەى دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

ناوبراو ساڵى ١٩٥٢ لە پارێزگاى ئەنبار لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بە هێزى ئاسمانیەوە کردووە بەشداریى جەنگى ئێران – عێراق لە ساڵى ١٩٨٠ – ١٩٨٨و جەنگى کوێت لە ١٩٩٠ کردووە و چەندین خەڵاتى رێزلێنانى وەرگرتووە.

Image may contain: 1 person, hat

Image may contain: 1 person, standing