سەردێڕ:

چۆن دانیمارک لە کردنەوەی خوێندنگاکاندا سەرکەوتوو بوو؟

فۆتۆ: 
2020-05-15

2952 جار خوێندراوەتەوە

دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای راگەیاندووە و لە ئێستاشدا، بە مەرجی تەندروستی توندوتۆڵەوە، دەوامی خوێندنگاکانی دەستپێکردووەتەوە و چاودێران بە وڵاتێکی سەرکەوتووی دەزانن لەو بوارەدا.

ماڵپەڕی سکای نیوز نمونەی قوتابخانەیەکی بەناوی "نۆریبرۆ پارک" بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا، بە رێوشوێنی تەندروستی وردەوە، قوتابی وەردەگرێت، بەڵام کردنەوەی دەرگای خوێندنیان ئەمجارە جیاوازە، لە چوار چێوەی ڕێزگرتنە لە ڕێنماییەکانی تەندرووستی.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بۆ "ئینفوای سپێشیاڵ" قسەی کرد و وتی بۆ ئەوەی زۆر تێکەڵاوی درووست نەبێ لە نێوان قوتابییەکان  تا ئەگەنە ناو پۆلەکانیان ٤٥ دەقیقە ئەخایەنێت.

وتیشی چوار دەرگا بۆ ھاتنە ژوورەوە ڕێکخراوە بۆ ئەوەی کەمترین بەریەککەوتن رووبدات لە کاتی ھاتنە ژوورەوەیاندا.

بۆ بەدەستھێنانی فراوانی زیاتر و ئاڵوگۆڕکردنی ھەوا چوار پەنجەرەی گەورە درووست کراون  لە ناو پۆل و  شوێنی ڕێکردنی قوتابییەکان.

 و بەم شێوازە دوای مانگێک لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکەکەیان، ھیچ حاڵەتێکی تووش بوو بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە نە لەلایەن قوتابییەکان و نە خێزانەکانیشیان.

پێویستە قوتابییەکان ڕۆژانە دەستەکانیان بشۆن کاتی گەشتنیان بۆ قوتابخانە، و ھەر کاتێک کە شوێنەکان ئەگۆڕن، ھەندێ جار ھەر قوتابییەک پێنج جار دەستەکانی ئەشوات لە ڕۆژێکدا، بەڕێوبەرەکە باسی لەوەش کرد ھەر مناڵێک نازانێ دەستی بشوات یان بۆ ئەوانەی کە ھەستیارییان ھەیە بە سابوون ھەستاون بە دابینکردنی شیکەرەوەی دەست بۆیان.

و لەھەموو قوتابخانەکان، نێوان ھەر کورسییەک بۆ کورسییەکی تری قوتابییەکان ١.٥ بۆ ٢ مەترە.

وپۆلەکان پاککراونەتەوە بە مادە پاککەرەوەکان و ژمارەی ھەر پۆلێک لە نێوانی ١٠ بۆ ١٥ قوتابییە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان.