سەردێڕ:

بە ئۆنڵاین بینەری مۆزەخانەیەکی جیهانی بە

فۆتۆ: 
2020-05-15

3584 جار خوێندراوەتەوە

مۆزەخانەی "بریتیش" لە بەریتانیا، بەهۆی مەترسی هاتنەدەرەوەی هاوڵاتیان و توشبوونیان بە کۆرۆنا، ئۆفەری سەردانیکردنی ناو مۆزەخانەکەی لە رێگەی ئۆنڵاینەوە خستەبەردەم هاوڵاتیان ی وڵاتەکەی و سەرانسەری جیهان.

مۆزەخانەی بریتیش رایگەیاندووە، لەپێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتیان و سەردانیکەراندا، لە ڕێگەی ماڵپەڕی گوگڵ ماپەوە ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم هاوڵاتیان تا بتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە و لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە بینەری کارەکانی ناو مۆزەخانەکە ببن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە مۆزەخانەکە لە ماوەی پێشودا بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە وەک بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی و لەپێناو پاراستنی گیانی سەردانیکەرانیدا تا ماوەیەکی نادیار داخرا.

دەتوانیت لێرەوە بینەری ناو مۆخەخانەکە ببیت.