سەردێڕ:

عێراق.. ٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-15

1804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو گیانلەدەستدان و ٥٩ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٣١ لە بەغدا، ١٣ لە بەسڕە، یەک لە میسان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".

باس لەوەشکراوە، "٥٩ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٢١ لە بەغدا، ٢٤ لە بەسڕە، پێنج لە کەرکوک، پێنج لە موسەنا، چوار لە بابل".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ١٩٣ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ