سەردێڕ:

سەنگاپور.. چوونه‌ حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا

فۆتۆ: 
2020-05-15

3581 جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ له‌ سەنگاپور چوونه‌ حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

ئه‌نجومه‌نی ئایینی ئیسلامی سەنگاپور رایگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه چوونه‌ حه‌جی‌ ٩٠٠ مسوڵمانی سەنگاپور كه‌ ناویان تۆماركراوه‌ بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م بڕیاره‌ دراوه‌ و ده‌سته‌ی فه‌توای سەنگاپوریش پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ ده‌ربڕیوە.

تاوەكو ئێستا له‌ سەنگاپور ٢٦ هه‌زار و ٨٦٩ حاڵه‌تی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوه‌ و لەو ژمارەیەش ٢١ کەس گیانیانله‌ده‌ستداوە.