سەردێڕ:

کۆریای باشور: ماوەی ١٢ ڕۆژە کیم جۆنگ ئون دیارنەماوە

فۆتۆ: 
2020-05-15

7414 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە میدیاکانی كۆریای باشور بڵاویانکردەوە، جارێکی دیکە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور ونبووەتەوە و ماوەی ١٢ رۆژە لە هیچ میدیایەکەوە دەرنەکەوتووە.

میدیا هەواڵییەکانی کۆریای باشور ئاماژەیان بەوەش کردووە، جانگ كیل سول، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی دوورخراوەتەوە و كە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و كار و چالاكییە نهێنییە سەربازییەكانی لەسەر هەریەك لە وڵاتانی كۆریای باشور، ژاپۆن و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چڕكردووەتەوە.

ئەو میدیایانە ئەوەشیان بڵاوکردوەتەوە، کە كیم جۆنگ ئون پاسەوانە تایبەتییەكەی خۆی بەناوی یۆن جۆنگ رین لە پۆستەكەی دوورخستووەتەوە، کە ئەو پاسەوانەی ماوەی ١٠ ساڵە دەیپارێزێت.

رۆژی یەكی ئایاری ئەمساڵ، دوای هەفتەیەک لە دەنگۆی دیارنەمان و نەخۆشکەوتن و مردنی کیم جۆنگ ئون، میدیای  فەرمی کۆریای باکور چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە لە کاتی کردنەوەی کارگەیەکی وڵاتەکەی ئامادە بووبوو.