سەردێڕ:

چین لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە وەڵامی ترەمپی دایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-15

3834 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، هێشتنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتەکەی بە شێوەیەکی جێگیر، سودی بۆ خەڵکی هەردوو وڵاتەکە هەیە و خزمەت بە وڵاتەکانیشیان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، ژاو لیژیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، ئەمریکا پێویستی بە کاری هاوبەشە لەگەڵ وڵاتەکەیدا و بە جێگیری هێشتنەوەی پەیوەندییەکانیشیان لە بەرژەوەندی هەردوولایاندایە.

دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ شین چینپینگی سەرۆکی چیندا هەیە، بەڵام لە ئێستادا نامەوێت قسەی لەگەڵدا بکەم، چونکە هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بێهیوایکردم."

لەماوەی رابردوودا، ترەمپ راشیگەیاند، بەڵگەی بینیوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی شاری وهانەوە گەشەی پێکراوە، لەبەرامبەردا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختیکردەوە، دژی هەر جۆرە بەستنەوەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە وڵاتێکی دیاریکراوەوە و هەموو توێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن ڤایرۆسەکە سروشتییە.