سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە هێڵێکی کارەبادا دەکێشێت

فۆتۆ: 
2020-05-14

28618 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ڤیدیۆی فڕۆکەیەکیان بڵاوکردەوە کە خۆی بە هێڵێکی کارەبادا دەکێشێت و بەوهۆیەشەوە، کەوتووەتەخوارەوە و کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە باشوری ویلایەتی فلۆریدا، فڕۆکەیەک خۆی كێشاوە بە هێڵێکی کارەبادا و پۆلیسی ناوچەکەش لەبارەیەوە دەڵێت، رووداوەکە لەوکاتەدا بووە کە فڕۆکەکە ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانە، بەڵام لە رێگەکەیدا کەوتووەتەخوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکە تەنیا دوو کەسی تێدا بووە، فڕۆکەوانەکە و هاوکارەکەی، بەڵام تەنیا هاوکارەکەی گیانلەدەستداوە و فڕۆکەوانەکە و کەسێک کە لەو نزیکانە بووە لەسەرزەوی، بە سەختی برینداربوون.