سەردێڕ:

ئینستاگرام چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-14

8313 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات و تێێدا، دەتوانیت ئەو کەسانەی بێزارت دەکەن و کۆمێنتی نەشیاوت بۆ دەنوسن، کۆنتڕۆڵبکەیت.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت رایگەیاند، لە تایبەتمەندییە نوێکاندا، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو کەسانە هەڵبژێرێت کە دەتوانن لە پۆستەکاندا تاگ و مێنشنی بکەن. هاوکات، بەکارهێنەر دەتوانێت کۆمێنتی نەشیاو بسڕێتەوە.

هەر لە تایبەتمەندییە نوێکانی ئینستاگرامدا هاتووە، بەکارهێنەر دەتوانێت کۆمێنتە شیاو و ئەرێنییەکان بخاتە لیستی سەرەوەی کۆمێنتەکانەوە و کۆمێنتە نەشیاوەکانیش دەستنیشان بکات و هەموویان بە یەک کلیک بسڕێتەوە.

ئینستاگرام لەبارەی هۆکاری زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیانە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری ئەوەن کە بەشێک لە بەکارهێنەرانیان بەهۆی تاگکردن و مێنشنکردنەوە بێزار دەبن و ئەوانیش دەیانەوێت رێگەی لێبگرن.

هـ.ب