سەردێڕ:

نیشانەکانیی کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-05-14

13709 جار خوێندراوەتەوە

بوونی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ یارمەتیدەرە لە نەمانی گرفتەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەدا، کە کۆمەڵێک نیشانە لە جەستەدا دەردەکەون لەکاتی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان.

ماڵپەڕی نەجاح لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان کردووە لە جەستەدا:

-لاوازی موو و نینۆکەکان، نیشانەی کەمی ڤیتامین بی حەوتە.

-ئاوسانی لیمفە گرێکان و شەقبوونی لاکانی لێو، نیشانەی کەمبوونەی ڤیتامین بی و ئاسنە.

-خوێنبەربوونی پوک، کەمی ڤیتامین سییە لە لەشدا.

-لێڵبوونی بینین و تاریکبوونی بەرچاو ئاماژەیەنبۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین ئەی.

-پەڵەی وشک و زبر لەسەر پێست و گرژبوونی مووەکان، نیشانەی کەمبوونی زینک و ڤیتامین بی سێ و شەشە.

-هەڵوەرینی قژ، نیشانەی کەمبوونەوەی کانزاکان و ڤیتامین بی سێ و حەوتە.

- دەرکەوتنی پەڵەی سور یان سپی لەسەر پێست، نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین ئەی و سییە.