سەردێڕ:

​ لە سێ پارێزگای عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواو راگەیانرا

فۆتۆ: 
2020-05-13

33529 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکانى نەجەف، بابل، دیوانیە، ڕایانگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوییان بۆ كاتێكی نادیار لەگەڵ داخستنی دەروازەی پارێزگەكان كە دەكەوێتە باشووری عێراق، سەپاندەوە، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەچەند پارێزگایەکی عێراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ ى ئایارى ٢٠٢٠، تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١١٩ حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون بەغدا ٨٢ حاڵەت، بەسرە،٣٢ حاڵەت، موسەننا، ٢حاڵەت، دیالە، ١ حاڵەت، نەینەوا، ٢ حاڵەت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و ٦٣ حاڵەتی چاكبوونەوەش هەبووە لە تێكڕای ناوچەكانی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٣٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و هەزار و ٩٦٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.