سەردێڕ:

بۆچی ئاڵای ئەمریکا لەسەر قۆڵی سەربازانی ئەمریکی پێچەوانەیە؟

فۆتۆ: 
2020-05-13

53817 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە کە هەمووان ڕاهاتوون بەوەی ئاڵای وڵاتان لەسەر قۆڵی سەربازەکانیان ببینن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، سەربازانی ئەمریکا ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر لا پێچەوانە کردووەتەوە، هۆکارەکەی چییە؟

بەپێی دەستووری ئاڵای ئەمریکا، کە لە ساڵی ١٩٢٣دا بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە،  نابێت ئاڵای ئەمریکا بکەوێتە سەر زەوی و نابێت سەرەوخوار هەڵبگێڕدرێتەوە، لە کاتێکدا هیچ یاسایەک نییە ڕێگر بێت لەوەی ئاڵاکە لەسەر لا پێچەوانە بکرێتەوە، سەربازانی وڵاتەکە بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەدا دیارە دەیدەن لەسەر قۆڵیان.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دەیانەوێت کاتێک ئاڵاکە لەسەر قۆڵی ڕاستیانە و بەرەو پێشەوە دەڕۆن، وا دەربکەوێت کە ئاڵاکە بەرەو پشتەوە دەشەکێتەوە، بەڵام ئەگەر ئاڵاکە بە شێوەیەکی ئاسایی بدەن لە قۆڵیان وا دەرناکەوێت، چونکە ئەگەر یەکێک ئاڵاکەی بەدەستەوە گرتبێت و بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەستێرەکان دەکەونە لای ستوونی ئاڵاکەوە (هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە).

تصوير فني لمعركة Ball's Bluff إبان الحرب الأهلية الأمريكية.

ب.ع