سەردێڕ:

عێراق.. داهاتی فرۆشتنی نەوت لە چوار مانگی رابردوودا کەمیکردووە

فۆتۆ: 
2020-05-11

1410 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، داهاتی عێراق بە بڕی ١١ ملیار دۆلار کەمیکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، داهاتی عێراق بە ١١ ملیار دۆلار کەمیکردووە و لەمیانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٠٩ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە کە کۆی گشتی داهاتەکەی، گەیشتووەتە ١٥ ملیار و ٣٩٠ ملیۆن دۆلار".

لە راگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لەو ماوەیەدا هەر بەرمیلێکی نەوت بە ٣٨ دۆلار فرۆشراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ٤٢٣ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتبوو کە داهاتەکەی، ٢٦ ملیار و ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بوو.

هـ.ئـ