سەردێڕ:

عێراق: چاوەڕوانی میکانیزمی نوێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشین بۆ کارکردن

فۆتۆ: 
2020-05-11

1367 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی میکانیزمێکی نوێ دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانێەتی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کار بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، "هەماهەنگی ئەمنیی چوارقۆڵی کە سوریا، ئێران، روسیا و عێراق لەخۆدەگرێت هێشتا بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بوونی هاوپەیمانییەتی چوارقۆڵی لە رووی ئاڵوگۆرکردنی زانیاری هەواڵگریی بۆ راوەدوونانی چەکدارانی داعش لە نێوان سوریا، ئێران، روسیا و عێراقدا  زۆر گرنگە".

ناوبراو باسی ئەوەشی خستەڕوو، "بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوام ئەنجامدەدرێن، چەکدارانی داعش لاوازبوون و لە توانایاندا نەماوە رەوشی ئەمنی بشڵەژێنن".

لە ماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش چەندین هێرشیان بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق ئەنجامداوە و لە دوایین جاریشدا لە چەند ڕۆژی رابردوو زنجیرەیەک هێرشیان كردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەددین، کەرکووک و ئەنبار، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی کوژران.

هـ.ئـ