سەردێڕ:

سەدر ١٠٠ رۆژ دەداتە کازمی بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی

فۆتۆ: 
2020-05-11

2679 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری رەوتی سەدر ١٠٠ رۆژی وەکو مۆڵەت بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاریکرد تا کارنامەکەی بۆ چاکسازیی جێبەجێبکات.

لە راگەیاندراوێكدا وتەبێژی موقتەدا سەدر، ئاماژەی بەوەکردووە، سەدر لەو باوەڕەدایە كازمی كەسێكی جددییە لە كارەكەیدا و وڵاتەكەی خۆشدەوێت.

وتەبێژەکەی سەدر باسی لەوەشکردووە، پێشتر سەدر ١٠٠ رۆژ مۆڵەتی داوەتە ئیسلامییەكان، وەك ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆ بۆ عادل عەبدولمەھدی و مستەفا كازمیشی بە كەسێكی مەدەنی ناوبردووە.

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراق لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، رۆژی ٧ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی.