سەردێڕ:

عێراق.. وەزیری دارایی وەزارەتی نەوتیش بەڕێوەدەبات

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-05-11

5448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، تاوەکو وەزیرێک بۆ وەزارەتەکە دەستنیشاندەکرێت، وەزیری دارایی کارەکانی وەزارەتی نەوتیش بەڕێوەدەبات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو وەزیرێکی نوێ بۆ وەزارەتی نەوت هەڵدەبژێردرێت، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی کارەکانی وەزارەتی نەوتیش بەڕێوەدەبات.

باسی لەوەشکردووە، لەمەودوا، عەلاوی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی نەوت بەڕێوەدەبات و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکە دەکات.

ئەوەش هاتووە، بەمزوانە کۆبوونەوەیەکەیش لەبارەی نرخی نەوتەوە بۆ بەڕێوەبەرانی وەزارەتەکە رێکدەخات.

رۆژی ٧ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق کابینەکەی مستەفا کازمی پەسەندکرد، بەڵام کورسی چەند وەزیرێک بە خاڵیی ماونەتەوە و هێشتا هەڵنەبژێردراون.

هـ.ب