سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی عێراق: هەر ئەفسەرێک پلە و پۆست بکڕێت دەستی دەبڕین

فۆتۆ: 
2020-05-11

55770 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەر کارمەندێک لەناو وەزارەتەکەیدا سوودی کەسیی لە پۆستەکەی وەربگرێت و کڕین و فرۆشتن بە پلەکەیەوە بکات، ئەوا دەستی دەبڕێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەیدا رایگەیاندووە، "کارمەندانی وەزارەتەکەم نابێت هەوڵی کڕینی پلەی سەربازیی بدەن و سودی کەسیی لە پۆستەکانیان وەربگرن، هەر کەسێک ئەوە بکات، ئەوا بە یاسا دەستی دەبڕم''.

راشیگەیاندووە، ''دەبێت ئەم ماوەیە خزمەتی میللەتەکەمان بکەین، با هەست بکەن کە حکومەتێکیان هەیە و پارێزەریانە."

پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەدا، عوسمان غانمی، کە یەکێک بوو لە کاندیدەکانی مستەفا کازمی، بە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە پەسەندکرد.

هـ.ب