سەردێڕ:

کچێک دوای ٣٠ ساڵ لە ڕێگەی فەیسبووکەوە دایک و باوکی دۆزییەوە

فۆتۆ: 
2020-05-10

64533 جار خوێندراوەتەوە

وەکو ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان دەستبەرداری دەبن بۆ ئەوەی خانەوادەیەکەی تر هەڵیبگرنەوە و ژیانێکی باشتری بۆ دابین بکەن، سام هەمان چیرۆکی بەسەردا هاتبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووە لە گەڕان بەدوای دایک و باوکی ڕاستەقینەیدا، لە کۆتاییدا توانی سەرکەوتووبێت.

لەو دیمەنە کاریگەرەدا سام دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان بەدوای دایک و باوکی راستەقینەیدا، لە ڕێگەی ئافرەتێکی ئەمریکییەوە بەناوی سامانسا تۆماس لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما توانی بە یارمەتی ئەو دایک و باوکی ببینێتەوە کە لە تەمەنی دوو ڕۆژەیدا دەستبەرداری بووبوون.

سام بۆ ماوەی سێ دەیە بەبێ ئەوەی بزانێت لە دایک و باوکی راستەقینەی سێ برای هەیە، بەڵام زانیبووی بەهۆی خراپی گوزەرانی خێزانەکەیەوە دایک و باوکی دەستبەرداری بوون و داویانە بە خێزانێکی باش بۆئەوەی بیکەن بە کچی خۆیان و بە باشی بەخێوی بکەن.

ئەو خێزانەی سامی هەڵیگرتبووەوە بە خۆشەویستی و جوانی پەروەردە کراوە و گرنگی پێدراوە، بەڵام کاتێک سام هاوسەرگیریی دەکات و منداڵی دەبێت، هەست بە نەبوونی ئامێزی دایکی ڕاستەقینەی دەکات، بۆ ئەو مەبەستە بەبێ ماندوبوون بەردەوام لە ڕێگەی فەیسبووکە بە دوای خێزانە ڕاستەقینەکەیدا گەڕاوە.

سام بە ڕۆژنامەی میترۆی وتووە "ئەو کاتەی دەستم بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی خێزانە راستەقینەکەم تەمەنم ١٨ ساڵ بووە، دوای ساڵانێکی زۆر لە گەڕان دایک و باوکی راستەقینەم دۆزیوەتەوە، دواتریش دادگا ڕازیبووە ناسنامەی هەتیویم لێوەربگرێتەوە و بچمەوە سەر ناسنامەی خێزانەکەم".

وتیشی "لەو کاتەی دایکی راستەقینەم بینیوەتەوە نەمتوانیوە کۆنترۆڵی خۆم بکەم، دانیشتووم و بە کوڵ گریاوم، هەرگیز بڕوام نەکردووە ئەوەندە بیری دەکەم تا ئەو کاتەی بینیومەتەوە".

ئ.ل