سەردێڕ:

سعودیە.. ڤیدیۆی تەقەکردنی پیاوێک لە یەکێکی دیکە کاردانەوەی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-09

181045 جار خوێندراوەتەوە

چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی پیاوێکیان بڵاوکردەوە کە بە هۆکارێکی نادیار تەقە لە کەسێکی دیکە دەکات و ئەمەش کاردانەوەی بەرچاوی لێکەوتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کەسێک دەردەکەوێت لە ئۆتۆمبێلێکی سپی دێتە دەرەوە و چەکێکی بەدەستەوەیە کە ڕووی لە کەسێکی دیکەیە وادیارە کێشەیەکیان لەنێواندا هەبێت، دوو کەسی دیکەش هەوڵی ناوبژی و هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن و چەکدارەکە دوو فیشەک دەتەقێنێت و جلڕەشەکەی بەرامبەری برینداردەکات.

شایەنی باسە ئەم گرتەیە لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە کاردانەوەی جیاواز و ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێک داوای سزادانی چەکدارەکەیان دەکرد و هەندێکی دیکەش داوای لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕووداوەکە.

سەبارەت بە ڕووداوەکەش پۆلیسی ناوچەی مەککە دەڵێت، ئاماژە بە ڤیدیۆی بڵاوکراوەی کەسێک کە چەند تەقەیەک لە کەسێکی دیکە دەکات و لە ئەنجامدا بریندار دەبێت، کەسی تۆمەتبار دەستگیرکراوە و ڕێکاری سیستەماتیکی لەبەرامبەریدا گیراوەتەبەر، کەسە پێکراوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.