سەردێڕ:

هۆکارەکانی تووشبوون بە دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌ لە مانگی رەمەزاندا چین؟

فۆتۆ: 
2020-05-08

6991 جار خوێندراوەتەوە

دڵه‌کزێ و ئازار و تڕشه‌ڵۆکی گه‌ده‌ یه‌کێکه‌ له‌و کێشه‌ ته‌ندروسته‌ باوانه‌ی که‌ زۆر له‌ ڕۆژوه‌وانان دوچاری ده‌بنەوە له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا.

لە لاپەڕەی فەرمی (دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک) لە فەیسبووك ئاماژە بەوەکراوە، هۆکارەکانی تووشبوون بەم حاڵەتەش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێك هەڵە و گرفت لەوانەش:

۱. ده‌ست پێکردنی به‌ربانگ به‌ خواردنی نه‌شیاو : وه‌ک خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان.

۲. خواردنی بڕێکی زۆر له‌ ترشیات و خواردنی سوێر و سوێرکراو و بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و تیژ.

۳. خواردنی بڕێکی زۆر له‌ خواردنی چه‌ور و سووره‌وه‌کراو ڕۆژانه‌.

٤. خواردنی بڕێکی زۆر له‌ خواردن و به‌ په‌له‌ له‌ به‌ربانگ و پارشێو.

٥. خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی کافایینیان تێدایه‌.

٦. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو.

۷. جگه‌ره‌کێشان به‌ تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ یان ڕۆژوو شکاندن.

۸. پاڵ که‌وتن یان نووستن ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ و پارشێو.

٩. هه‌ندێک خۆراک وه‌ک میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌کان : لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به‌ شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش ، ته‌ماته‌ ، سیر ، پیاز.

۱۰. بوونی کێشه‌ی دڵه‌کزێ پێش ڕه‌مه‌زان به‌هۆی هۆکاری جیاوازه‌وه‌ پێشتر باس کراوه.

ژ.ن