سەردێڕ:

وێنەی کۆتا مانگی زەبەلاح لە ساڵی ٢٠٢٠دا

فۆتۆ: 
2020-05-08

4641 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو، کۆتا مانگی زەبەلاحی ئەمساڵ، کە بە "مانگی گوڵ" ناودەبرێت، بە شێوەیەکی گەورە و درەوشاوە دەرکەوت.

 لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوزدا ئاماژەی بەوەکراوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا دیاردەی دەرکەوتنی مانگی گەورە کەمتر گرنگی پێدرا لە جیهاندا، جیاواز لە ساڵانی تر ئەمساڵ کەسانێکی کەم بینەری ئەو دیاردەیەبوون.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کە ئارەزووی دیاردە گەردوونییەکان دەکەن، چێژیان لە بینینی کۆتا مانگی زەبەلاح بینی کە بە مانگی "گوڵ" ناودەبرێت بەهۆی ئەوەی کە لە وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت.

ئەمەش کۆتا مانگی زەبەلاح بوو کە لە ئەمساڵدا دەربکەوێت و وا چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەم دیاردەیە بۆ چوار جار دەربکەوێتەوە و کاتەکانیشی بەم جۆرە دەبێت:

٢٨ی ئازار ٢٠٢١ بەناوی مانگی کرم

٢٧ی نیسان ٢٠٢١ مانگی پەمەیی دەردەکەوێت

٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ مانگی گوڵ دەردەکەوێت

٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مانگی شلیك دەردەکەوێت

بەڵام گەورەترین مانگ کە لەم سەدەیەدا دەربکەوێت دوای ٣٢ ساڵی دیکە دەبێت و بە دیاریکراوی لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٥٢ دەبێت، لەو بەروارەدا مانگی سارد لەدووری ٤٢٩.٤٥٦ کیلۆمەترەوە دەبێت لە زەوییەوە، ئەمەش وادەکات لە نزیکترین مەودادابێت لە سەدەی ٢١ەمیندا.