سەردێڕ:

وێنە.. کەوتنی رژێمی نازی لە ٧٥ ساڵ لەمەوبەردا

فۆتۆ: 
2020-05-08

6924 جار خوێندراوەتەوە

رژێمی نازی، کە ئەدۆڵف هیتلەر، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەڵمانیا سەرکردایەتی دەکرد، دوای ساڵانێک لە داگیرکردنی بەشێکی زۆر لە ئەوروپا، لە کۆتاییدا و لە مانگی ئایاری ١٩٤٥دا، سوپای سۆڤێتی ئەوکاتە چووە ناو بەرلینی پایتەختەوە و کۆتایی بە پارتی سۆسیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا و رژێمەکەی هیتلەر هێنا.

بەگوێرەی گێڕانەوەکان، ئەدۆڵف هیتلەر رەتیکردووەتەوە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا جێبهێڵێت و کۆتا دەرکەوتنیشی لە ٢٠ی نیسانی ١٩٤٥دا بوو کاتێک بەهۆی ٥٦ەمین ساڵیادی لە دایکبوونیەوە مەدالیای بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکرد کە پارێزگارییان لە شارەکە دەکرد.

ئەدۆڵف هیتلەر لە نیسانی ١٩٤٥دا مەدالیا دەبەخشێتە مێردمنداڵان، رژێمی نازی لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا سودی لە پیاوی بەتەمەن و مێردمنداڵان وەردەگرت بۆ بەرگریکردن لە بەرلینی پایتەخت.
Adolf Hitler congratulates a 12-year-old German soldier

سوپای سۆڤێتی چواردەوری بەرلینیان دا و لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشیانکرد.
Soviet planes over Berlin 1945

هاوڵاتیانی بەرلین لە شارەکە هەڵدێن لەوکاتەی سوپای سۆڤێتی نزیکبووەتەوە.
Civilians fleeing Soviet forces in Berlin 1945

نزیکەی یەک ملیۆن و نیو سەربازی سوپای سۆڤێتی هاتنە چواردەور و ناوەوەی شاری بەرلینەوە.
Soviet soldiers on the streets of Berlin 1945

لە پاش دوو هەفتەی شەڕی کۆڵان بە کۆڵان، لە کۆتاییدا بەرلین کەوت.
Soviet soldiers on the streets of Berlin 1945

وێنە بەناوبانگەکەی ئاڵای یەکێتی سۆڤێت کە لە بەرلینی پایتەختی رژێمی نازیدا هەڵدرا.
A Soviet soldier pictured hoisting a flag over the Reichstag in 1945

بەهۆی هێرشەکانەوە، شارەکە زۆر بە خراپی وێران بوو.
A plane shot down near the Reichstag in Berlin 1945

سوپای سۆڤێتی خواردن بەسەر ئەو هاوڵاتییە ئەڵمانیانەدا دابەشدەکەن کە شارەکەیان چۆڵنەکردبوو.
Soviet soldiers hand out bread to civilians in Berlin 1945

چەند رۆژێک دوای کەوتنی رژێمی نازی لە بەرلین، هاوڵاتیانی شارەکە دەستیان بە پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان کرد.
Civilians clearing rubble in Berlin 1945

وینستۆن چێرچڵ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی بەریتانیا لە مانگی تەمموزی ١٩٤٥دا سەردانی بەرلینی کرد و لەسەر کورسییەک لە بەردەم باڵەخانەکەی هیتلەردا دانیشتووە.
Winston Churchill sitting on a chair outside Hitler's bunker 1945