سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-05-08

6992 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ ٢٩ دۆلار و ٨٧ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بۆ  ٢٤ دۆلار دابەزی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٢٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.