سەردێڕ:

وێنە.. بۆ یەکەمجار دوای ١١٥ ساڵ میترۆی نیویۆرک وەستا

فۆتۆ: 
2020-05-07

2753 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١١٥ ساڵ لە شەو و رۆژ کارکردنی، بۆ یەکەمجار بەهۆی کۆرۆناوە، میترۆی شاری نیویۆرک کە قەرەباڵغترین شاری ئەمریکایە، وەستا و ئەوەش، بووە ساتێکی مێژووی.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، میترۆی نیویۆرک کە بۆ ماوەی ١١٥ ساڵ هەفتانە حەوت رۆژ و رۆژانە ٢٤ کاتژمێر لەکاردابووە، شەوی رابردوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و بۆ رێکارەکانی بەرگرتن لە کۆرۆنا وەستێندراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، میترۆی نیویۆرک لە کاتژمێر ١ی بەرەبەیان بۆ ٥ی بەرەبەیان وەستێندراوە و ئەوەش یەکەمجارە لە ١١٥ ساڵی رابردوودا رووبدات.

شاری نیویۆرک نزیک بە ١٩ ملیۆن دانیشتوانی هەیە و زۆرینەیان لە رێگای میترۆی شارەکەوە رۆژانە دەچنە سەر ئیشوکارەکانیان.

Safety Net Project of the Urban Justice Center (@SafetyNetUJC ...

Homeless Rights Advocate: 'Terrifying' Scene On First Night Of New ...

Coronavirus: NYC's subway shut overnight for first time

NYC offered shelters during subway shutdown — but no way to get there