سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی دوو وەزارەت دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-05-07

22968 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەکو یەکشەممە، موچەی مانگی ١ی ئەمساڵی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و لە ئەمڕۆ پێنجشە ٧ی ئایار تا ١٠ی ئەم مانگە، موچەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتی دارایی وتیشی، بەهۆی ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە پرۆسەی دابەشکردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتە دوو ڕۆژ دەخایەنێت موچە خۆران لە شوێنی کارەکانیان مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم موچەیەى دابەشدەکرێت، موچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠ و بەهۆی نەناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە زیاتر لە ٥٠ رۆژە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.